مۆلیدە ئەهلیەكان هەڕەشەی بڕینی كارەبا دەكەن

مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی گردبوونەوە و لەبەرامبەر بڕیارێكی بەڕیوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایانگەیاند "ئەو بڕیارە جێبەجێ ناكەین".

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی كانونی یەكەمی 2017 لەبەرامبەر دیاریكردنی كرێ و پارەی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەكان لەشاری سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دوەمی 2017، خاوەنی مۆلیدە ئەھلیەكان گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامداو چونە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی و ڕەتیدەكەنەوە، پابەندی بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بن.

خاوەنی مۆلیدە ئەهلیەكان داوا لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی و لایەنی پەیوەندییدار دەكەن، پێداچونەوە بەبڕیارەكەیاندا بكەن، ئەگەرنا ڕێوشوێنی دیكە  دەگرنەبەر تەنانەت دەگاتە مانگرتن و كوژانەوەی یەكجاریی مۆلیدەكانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

خاوەن مۆلیدە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەو پارەیەی بۆ كرێی ئەمپێرێكی مۆلیدە ئەهلیەكان دانراوە بەشی تێچوو و سوتەمەنیەكانیان ناكات، هەربۆیە چاوەڕوانی دوایین بڕیاری لایەنی پەیوەندیدار دەكەن.




AM:11:33:05/12/2017