سلێمانی...ژن و مێردێك بەهۆی سۆپای غازەوە گیانی لەدەستدا

لەگەڕەكی "كەڵەكن"ی شاری سلێمانی، ژن و مێردێك بەهۆی گڕگرتنی سۆپای غازەوە سوتان و هەردووكیان گیانیان لەدەست دا.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەكی "كەڵەكن"ی شاری سلێمانی، ژن و مێردێك بەناوەكانی جوان ئەبوبەكر و سۆران عەبدولڕەزاق، بەهۆی گڕگرتنی سۆپای غازەوە، سووتاون"

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشی كردەوە، كاتێك سۆپای غازەكە گڕی گرتووە، پیاوەكە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوای ئەوەی ژنەكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەكردژن و مێردەكە خاوەنی سێ منداڵن، بەڵام منداڵەكانیان هیچیان لێ نەهاتووە، چونكە لە ژوورێكی دیكەدا بوون وتیشی "ھێزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە".




PM:12:54:05/12/2017