نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٦ ی كانوونی یەكەم لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراو، دۆلار و یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$  دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٥٠٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$  دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ١٥٠دینار بوو
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨ هەزارو ٧٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٧ هەزارو ٢٥٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتان دراوسێ بەم شێوەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٣٢ هەزار و ١٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٢٩ هەزار و ٧٥٠ دینار.




AM:09:37:06/12/2017