پۆلیسی هەولێر داوایەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوایەكی ئاڕاستەی ھاووڵاتیانی پارێزگای ھەولێر كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك وێنەی گەنجێكی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی "تكایە ھاوكارمان بن لە دۆزینەوەی ئەم گەنجە بەناوی (محەمەد سەغیر ئەحمەد) ون بووە، داواكارین ھەر كەسێك زانیاری دەربارەی دەزانێت، بە زووترین كات ئاگادارمان بكاتەوە".

 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ژمارە تەلەفۆنی (066134)ی نووسیوە بۆ ئەو كەسانەی، زانیارییان لەبارەی ئەو گەنجەوە ھەیە.



PM:01:11:06/12/2017