کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بلآوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ هەینی و و سبەی شەممە بلآوکردەوە، بەپێی ئەو پێشبینیانە بەتەواوی گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت.
دوای سێ رۆژ لەبەفر و باران و سەرما، کە دوا بەفر بارین شەوی رابردوو بوو لە چیاکانی باکوری شاری سلێمانی، لەمڕۆوە، هەینی ٨ ی کانوونی یەکەم گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت و ئاسمان دەگۆڕێت بەساماڵ.
AM:11:05:08/12/2017