وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی هەرێم ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی چه‌ند فەرمانبەرێكی ڕووپێوی به مه‌به‌ستی كارئاسانی له تاپۆكردن و ڕووپێوی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕاپۆرتی پێویستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به "رووپێو" بۆ راپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانی كشتوكاڵ داوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، داوای كردووه به هه‌ڵاوێر (دامه‌زراندنی پێویست) و به‌پێی ناوچه‌كان، چه‌ند رووپێوێك دابمه‌زرێنێ، حكوومه‌تیش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌یان نیشان داوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، دوای كاری پێویست، ژماره‌ی دامه‌زراوان و مه‌رج و رێنماییه‌كانی دامه‌زراندنه‌كه له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ و شاره‌زای وه‌زاره‌ته‌كه‌وه دیاری ده‌كرێن و دواتر سیڤی پێشكه‌شكاران وه‌رده‌گیرێ.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاودا هاتووه كه هاوكات پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری زێده‌ڕۆیی و په‌یوه‌ست به ڕووپێوكردن و تاپۆكردنی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانیان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و تیایدا گرفته‌كان و چۆنیەتی چاره‌سه‌ركردنیان و گرنگیه‌كه‌ی ڕوون كراوه‌ته‌وه