لەسەر پەیام نەناردن بۆ پێشمەرگە لەوتاری سەرکەوتن لەلایەن عەبادی سەرۆک وەزیرانەوە، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند " ئەمجارەشی عەبادی نەیتوانی وەک سەرۆک وەزیران مامەڵە بکات".
لەو راگەیاندنەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کە بەم شەوە بڵاویکرایەوە، هاتووە" چی به منداڵان و خانه‌واده و كه‌سوكاری (١٨٢٤) پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید و زیاتر له (10) هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی بریندار ده‌ڵێت كه خۆی به سه‌رۆك وه‌زیرانیان ده‌زانێت و له‌پێناو شكاندنی داعشدا شه‌هید و بریندار بوون؟!".
ڕاگه‌یه‌نراوێك له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/12/2017 به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كاتێكدا كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دژی داعشی له عێراق ڕاگه‌یاند، پیرۆزبایی له هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كرد و ناوی هێنان، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی پێشمه‌رگه‌ی نه‌هێنا و هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ ڕۆڵ و قاره‌مانیه‌تیی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعشدا نه‌كرد.
به‌داخه‌وه به‌ڕێز عه‌بادی جارێكی دیكه‌ش نه‌یتوانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات مامه‌ڵه بكات و ڕۆڵی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان پشتگوێ نه‌خات، له كاتێكدا جیهان شاهیده كه یه‌كه‌مجار پێشمه‌رگه به‌ر له هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق كه ئه‌و ناوی هێنان و پیرۆزبایی لێ‌كردن، ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشاند و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه هیچ دوور نه‌بوو ئێستاش داعش نیوه‌ی جوگرافیای عێراقی له‌ژێر ده‌ستدا نه‌بێت.
به‌ڕێز عه‌بادی كه ئه‌مجاره‌ش نه‌یتوانی ڕق و قینه‌ی خۆی بۆ پێشمه‌رگه بشارێته‌وه، نازانین و قه‌ت له‌وه تێناگه‌ین چۆن وێژدانی ئارام ده‌بێت؟، چی به منداڵان و خانه‌واده و كه‌سوكاری (١٨٢٤) پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید و زیاتر له (10) هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی بریندار ده‌ڵێت كه خۆی به سه‌رۆك وه‌زیرانیان ده‌زانێت و له‌پێناو شكاندنی داعشدا شه‌هید و بریندار بوون؟! ئیتر به چ ڕوویه‌كه‌وه له وان و له گه‌لی كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كات ئینتیمایان بۆ عێراق هه‌بێت، له كاتێكدا ئه‌مه حاڵ و مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی بێت؟!
پێگه و ڕێز و خۆشه‌ویستیی پێشمه‌رگه و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان له‌ناو گه‌لی كوردستان و له جیهانیشدا زۆر له‌وه گه‌وره‌تره ڕۆژێك له ڕۆژان پێویستی به پیرۆزباییی به‌ڕێز عه‌بادی و هه‌موو ئه‌وانه بێت كه به‌م شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه و ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، بۆیه پێشمه‌رگه نه چاوی لێیه، نه پێویستی به‌و پیرۆزبایی و پشووه هه‌یه كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام هه‌موومان به‌داخه‌وه‌ین كه ڕۆژانه ده‌بینین له جیاتی هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران پێچه‌وانه ده‌جوولێته‌وه!
وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه
9/12/2017