گەنجێك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

گەنجێكی‌ 21 ساڵ لە گەڕەكی هاوكاری شاری هەولێر بە گوللـەیەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوێكی‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر "شەوی ڕابردوو كاتژمێر 11 پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی خۆكوشتن لەگەڕەكی هاوكاری شاری هەولێر، دوای گەیشتنی هێزەكانی‌ پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەركەوت كە گەنجێك بەناوی (محمد خزر بكر) تەمەن 21 ساڵ، لە ماڵەكەی خۆیاندا بە گوللـەیەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی‌ بەوەشداوە كە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و  دادوەر بڕیاریداوە بەوەرگرتنی وتەی داواكاری مافی كەسی.




PM:02:23:11/12/2017