بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ هێزی بوومەلەرزەکەی ئەمشەو دەکات و بە ٦:٠ بەپلەی رێختەر دەیخەمڵێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لەو راگەیاندراوەدا کە لە پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی ناوبراو بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە" ئه‌مرۆ له رێكه‌وتی 11/12/2017 له كاتژمێر 5:10 ئه‌م ئێواره بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به دوری 21 كم به قوڵای 10كم له پارێزگای هەلجەیدا بومه‌له‌رزه‌كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌لاتی كوردستانیش هه‌ستی پێكراوه له ناوه‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان بووه له به‌شی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێكراوه وه‌ك له شاری سلێمانی و گه‌رمیان و كه‌ركوك و هه‌ولێر هه‌ستی پێكراوه".
کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ گووڕی بوومەلەرزەکە دەکات و رایگەیاندووە" پله‌كەی 6.0 به پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه ئه‌مه‌ش هه‌ر له درێژبوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی رابردووه كه له 12/11/2017 رویدا كه زۆر به‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه".