وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند " ئەو داهاتەی ئێستای هەرێم ناتوانرێت وەک ڕابردوو موچەی ئەو فەرمانبەرانی پێ بدرێت."
عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی NRT ڕایگەیاند "حکومەتی هەرێم ناتوانێت بەو داهاتەی ئێستا هەیەتی هیچ مانگێک بە سیستمی پاشەکەوتی موچەش پارەی سەرجەم فەرمانبەران بدات".
ناوبراو وتیشی " لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە ژمارەی فەرمانبەراندا پێکبهێنرێت، بۆ دەستنیشانکردنی موچەخۆرانی بندیوار و ئەوانەی بە نایاسایی خانەنشین کراون".
عەبدولستار شەریف وتیشی "بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆمپانیای دیلۆیت وردبینی داهاتی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران باس بکات و دواتر بۆ ڕای گشتی دەخرێتەڕوو".
هەر لەو بەرنامەیەدا، عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم وتی، ئەگەر بەدەست خۆی بووایە ئێستا دەستی لەکاردەکێشایەوە.