له ئه‌نجامى ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى (كۆیه- هه‌ولێر)، شه‌ش ئه‌ندامى خێزانێك بوونه قوربانى.
عه‌مید شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه له ڕاگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12 / 12 / 2017 له‌سه‌ر ڕێگاى (كۆیه – هه‌ولێر) ئۆتۆمبێلێكى تایبه‌تى جۆرى (ئۆپترا) وه‌رگه‌ڕا و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش سه‌رنشین كه هه‌موویان ئه‌ندامى خێزانێك بوون، بریندار بوون و برینى یه‌كێكیان سه‌خته".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه، هه‌روه‌ها وتیشى "ئه‌و خێزانه به‌مه‌به‌ستى پرسه‌ى خزمێكیان له هه‌ولێره‌وه به‌نیازبوون بچنه چه‌مچماڵ، به‌ڵام له رێگه تووشى ئه‌و ڕووداوه هاتن".
باسى ئه‌وه‌شى كرد، كه دواى ڕوداوه‌كه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه و تیمه‌كانى هاتوچۆ و فریاكه‌وتن گه‌شتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه.