بەوێنە لەپردێكی بەرزی هەولێر ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر بەرزە پردێكی شاری هەولێر رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو

ئەمڕۆ چوار شەممە رێكەوتی 13 ی 12 ی 2017، فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئەكاونتی تایبەتیەوە بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 8:30 ی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر بەرزە پردی بەردەم كۆمپانیای جیهان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری یارسی تایبەت بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا، وە لەدوای ئەوەی بۆ دووجار خۆی بە راگرەكانی سەر بەرزە پردەكەدا كێشا، ئینجا بەسەر دوورگەی ناوەندی شەقامەكە كەوت و گیرسایەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامی رووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە برینداربوو، جگە لە زیانێكی زۆری ماددی كە بەر ئۆتۆمبێلەكە و رێگاكە كەوت.




AM:10:12:13/12/2017