عەبادی لەبارەی پێشمەرگەوە لێدوانیدا

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدوای ئەو رەخنە زۆرەی كەلێی گیرا، لەبارەی پێشمەرگەوە رایگەیاند ''هێزەكانی پێشمەرگە بەشێكن لە هێزە چەكدارەكانمان و دەستخۆشیمان لێكردن وەك چۆن دەستخۆشیمان لەهێزەكانی تر كرد''.

لەكاتی گەڕانەوەی بۆ عێراق لە پاریسەوە، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند ''پێشمەرگە شانبەشانی هێزەكانمان لە ئازادكردنەوەی موسڵ رۆڵی گێرا، هەركەسێك دەیەوێت جیاوازی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بكات لەرێگای ئەنجامدانی ریفراندۆم و شەڕكردن لەگەڵ سوپا، بەڵام ئێمە وتمان كە پێشمەرگە بەشێكە لە عێراق و پێویستە هەماهەنگییان لەگەڵدا بكەین''.

هەروەها ووتیشی ''یەكەم كەس بووین كە گۆڕانكاریمان لە وڵاتەكەماندا كرد و پێویستمان بەیارمەتییە و دەشزانین بەرەو كوێ دەڕۆین''.

لە چەند رۆژی رابردوودا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە پاریس و لەوێ لەگەڵ ئیمانوێك ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسادا كۆبویەوە.




AM:10:54:13/12/2017