ژمارەیەك مامۆستا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە سلێمانیەوە چوونە هەولێر بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان داوایان كرد عێراق وەك ئەندامێكی ڕێكخراوەكە سزا بدرێت.
نزیكەی 80 مامۆستا كە لە سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیانەوە بەڕێكەوتبوون چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر و ئاماژەیان بەوە كرد كە بێ ئومێد بوون لە حكومەتی هەرێم و عێراق.
مامۆستایان یاداشتێكیان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان خوێندەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد بەهۆی سیاسەتی هەڵەوە حكومەتی هەرێم ناتوانێت موچەكانیان پێبدات داوایان كرد دەسوری عێراق جێبەجێ بكرێت و مافە یاسایی و داراییەكانیان بۆ بگێڕدرێتەوە
هەروەها داوایان لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد عێراق وەك ئەندامێكی رێكخراوەكە سزا بدات، لەبەرامبەر جێبەجێنەكردنی داواكارییەكاندا.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ماوەی نزیكەی دوو ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمی پاشەكەوت لە پێدانی موچە پەیڕەو دەكات.