کەشوهەوای رۆژی سەری ساڵی نوێ راگەیەندرا

ماڵپەڕێکی کەشناسی ناسراوی جیهانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات رۆژانی سەری ساڵی نوێ لە باشوری کوردستان هەتاوی دەبن.

ماڵپەڕی www.accuweather.com  کە ماڵپەڕێکی کەشوهەوای جیهانییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەرۆژانی ٢٩ کانونی یەکەم تا ٢٥ کانونی یەکەم لە شارەکانی باشووری کوردستان بەڕێژەیەکی کەم ناوبەناو باران دەبارێت، بەلآم رۆژانی سەری ساڵی ٢٠١٨ هیچ بارانێک نابارێت و ئاسمان بەتەواوی ساماڵ دەبێت.

ئەو ماڵپەڕە ئەوە دەخاتەروو لە ٣١ و ٣١ کانوونی یەکەم و ١ و ٢ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ شارەکانی باشووری کوردستان ساماڵ دەبن و باران نابارێت.





PM:03:53:14/12/2017