وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم جیاوازییه‌كى گه‌وره له نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا ده‌كات، به‌جۆرێك دابینكردنى بودجه‌ى هه‌ندێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر 10 هێنده‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى سه‌ر به هه‌مان وه‌زاره‌ته له سلێمانى.
به‌كر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوای سلێمانی به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستانى راگه‌یاندووه "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 37 په‌روه‌رده‌ی هه‌یه له پێدانی (نه‌سریه) ش پاره‌ی به‌رده‌ستی مانگانه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه و په‌روه‌رده هه‌یه له هه‌ولێر نه‌سرییه‌كه‌ی 10 هێنده‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی سلێمانییه، بۆ نموونه په‌روه‌رده هه‌یه له هه‌ولێر نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی 30 ملیۆن دیناره، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی مانگانه ته‌نها 2 ملیۆن و 900 هه‌زاری پێده‌درێت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "له‌و نادادپه‌روه‌رییه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌مان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام بێ سوود بووه".
له‌باره‌ى حاڵه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى پاره له دایك و باوكى خوێندكاران له‌لایه‌ن خوێندنگه‌كانیانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوای سلێمانی ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "كۆكردنه‌وه‌ی پاره له دایكان و باوكی خوێندكاران به پسووڵه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا له به‌شێك له خوێندنگه‌كانی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دایكان و باوكانه‌وه له خوێندنگه‌كان پێداویستییه‌كان بۆ خوێندنگه‌كان ده‌كڕدێن، كه بێگومان نه‌بوونی نه‌سریه‌ی پێویست له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی ئه‌م بارودۆخه‌ی خوڵقاندووه".
به‌كر محه‌مه‌د، باسى له‌وه‌شكردووه "بۆ ئه‌مساڵ هیچ بڕه نه‌وتێك له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كانی سلێمانییه‌وه دابه‌شنه‌كراوه به‌سه‌ر خوێندنگه‌كاندا و هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك نه‌وتی ساڵی رابردووی مابێت سوودی لێوه‌رده‌گرێت و هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كیش نه‌وتی نه‌مابێت بێ نه‌وت ماوه‌ته‌وه، بێگومان بۆ قوناغی سه‌ره‌تایی نه‌بوونی نه‌وت كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن".