بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەشکردنی نەوت لە شاری سلێمانی دەستیپێکردووە و بەردەوامیش دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "لە شاری سلێمانی دابەشکردنی نەوت دەستی پێکردوەو کە لە لە مەڵبەندی (یەک)وە دەست پێدەکات، زۆربەی گەڕەکەکان نەوتیان بەسەردا دابەشکراوەو لە ماوەی دووڕۆژدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد تا مەڵبەندی یەک تەواو نەبێت دەست بە دابەشکردنی نەوتی مەڵبەندەکانی دیکە ناکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سەرۆكی لیژنەی سووتەمەنی لەقایمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند: دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیان بەپێی كارتی زیرەك و سنووری مەڵبەندەكان دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد لەبەرامبەر بەرمیلێک نەوتدا بڕی ٥٣ هەزار دینار لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت.