وەزیری پەروەردە لەبارەی پشووی ڕۆژانی شەممە بڕیار دەدات

وەزیری پەروەردە رەزامەندی لەسەر بەردەوامبوونی پشووی شەممە دەدات، ئەو پشووە  بۆ وەرزی یەکەم و دووەم بەردەوام دەبێت .


سەرچاوەیەک لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان کە وەزیری پەروەردەش ئامادەیبوو، بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند یەکێتی مامۆستایان داوایکردووە پشووی رۆژانی شەممە بۆ وەرزی یەکەم و دووەم بەردەوام بێت و وەزیری پەروەردەش داواکاری یەکێتی مامۆستایانی رەتنەکردەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە مامۆستایانی ناڕازی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانکردۆتەوە رۆژی دووشه‌ممه‌ 18ی ئه‌م مانگه‌ دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ خۆپیشاندان و مانگرتن دەكه‌نه‌وه‌ و ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی بایكۆتیش له‌ئارادایه‌.

مامۆستایانی ناڕازی وێڕای داواكردنیان له‌ته‌واوی مامۆستایان بۆ ئاماده‌بوونیان له‌و خۆپیشاندانه‌دا، هاوكات ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه‌ كه‌ خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت و دواتر به‌رنامه‌ و كارو پلانی داهاتوو راده‌گه‌یه‌نرێت.




PM:07:11:16/12/2017