بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند سبەی دابەشكردنی نەوت لە دوو گەڕەكی دیكەی شارەكە دەستپێدەكات.
بەشی راگەیاندن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە كە دابەشكردنی نەوت لەناو سلێمانی بەردەوام دەبێت و رۆژی یەكشەممەش، نەوت لە گه‌ڕه‌كه‌كانی گۆیژه‌ی كۆن و گۆیژه‌ی تازەی سەر بە مەڵبەندی یەكی شارەكە دابەش دەكرێت.
راشیگەیاند كە پێویسته هاووڵاتیان له‌كاتی وه‌رگرتنی نه‌وتدا ئه‌م پێداویستییانه بده‌نه لیژنه‌كانیان، كارتی زیرەك، فۆتۆكۆپی یه‌كێك له (هه‌ویه‌ی ئه‌حوال مه‌ده‌نی، جنسیه، كارتی زانیاری، مۆڵه‌تی شۆفێری، فۆڕمی بایه‌عی، پاسپۆرت)، هەروەها بڕی 53 هەزار دیناریش لەبەرامبەر بەرمیلێك نەوت وەردەگیرێت.