خۆپیشاندان دەستیپێکرد
ئەمشەو ١٧ ی کانوونی یەکەم خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازی لە شارۆچکەی تەکیە دەستیپێکرد.
خۆپیشاندەران داوای چاککردنی باری خزمەتگوزاری شارەکەو پێدانی مووچەو نەهێشتنی گەندەڵی دەکەن.
شەوی رابردووش بەهەمان شێوە خەڵکی ئەم شارۆچکەیە خۆپیشاندانیان کرد، هەروەها دوێنی ١٦ ی کانوونی یەکەم خەڵکی چەمچەماڵ چەندان کاتژمێر بە خۆپیشاندان رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک - سلێمانیان گرت.
PM:10:01:17/12/2017