حکومەتی هەرێمی کوردستان کە سێ مانگ دواکەوتووە لەپێدانی مووچە بە مووچەخۆران، بریاری دا پاشەکەوت بکرێت.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی کە له‌رێككه‌وتی 13ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌رچووه ژماره (1466) لەسەرەو، ئاڕاسته‌ی گشت بانكه بازرگانییه‌كان كراوه ئاماژه به‌وه كراوه،" ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بێت موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11، 12) ساڵی 2017، له‌گه‌ڵ موچه‌ی وه‌رزی مانگی (12) پاشه‌كه‌وت بكرێت".
لەنوسراوەکەدا هاتووە" ، خه‌زنه‌داران و هه‌ڵگری كلیلی دووه‌م كه تایبه‌ته به به‌ڕێوبه‌ری بانكه‌كان ( به سیسته‌می پاشكه‌وته‌وه) بخرێته ئه‌ژمێری ژماره (3665)، به‌مه‌به‌ستی زانینی قازانج و زه‌ره‌ری بانكه بازرگانییه‌كان بۆ ساڵی دارایی 2017".
هەروەها داوا له گشت بانكه بازرگانییه‌كان ده‌كه‌ین كه پێویسته كۆتایی ده‌وامی فه‌رمی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری (31/ 12، 2017) هه‌موو ئه‌ژمێره‌كان دابخرێت و نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك جوله‌ی له‌سه‌ربكرێت به هیچ پاساوێك به‌پێی ڕێنماییه‌كانی بانك.