خۆپیشاندەرانی سلێمانی بەرەو سەرای ئازادی دەڕۆن

خۆپیشاندەرانی سلێمانی دوای كاتژمێرێك وەستان لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا بەرەو بەدەركی سەرا ناسراو بە (سەرای ئازادی) دەڕۆن.

پەیامنێری سپی لەناو خۆپیشاندانەكەوە ڕایگەیاند خۆپیشاندەرانی سلێمانی بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوایان جێهێشتووە و بەشێكیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بە ڕێپێوان بەرەو سەرای ئازادی دەڕۆن

لە خۆپیشاندانەكەدا كە سەرجەم چین و توێژەكان بە پێشمەرگەشەوە بەشدارن دروشمی بڕوخێیان بەرز كردۆتەوە و داوا دەكەن دەسەڵاتداران واز بهێنن.




AM:10:28:18/12/2017