خۆپیشاندانەكەی سلێمانی گرژی تێكەوت

خۆپیشاندانەكەی سلێمانی گرژی تێكەوت و هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی لە شەقامی مەولەوی گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێنا.

بەشێك لە خۆپیشاندەران ویستوویانە لە شەقامی مەولەوییەوە بچن بەرەو لقی چواری پارتی و شاڕێی سالم و هێزە ئەمنییەكانیش ڕێگرییان لێكردوون. 

پەیامنێری "سپی" ڕایگەیاند بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژەوە چەند خۆپیشاندەرێك باری تەندروستیان تێكچووە.

ئەمڕۆ لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، خۆپیشاندان دژی دابەشنەكردنی مووچە و دابین نەكردنی خزمەتگوزارییەكان ئەنجامدرا




PM:03:19:18/12/2017