خۆپیشاندانەكانی ڕانیە گرژی تیكەوت و تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا كرا.
پەیامنێری "سپی" لە ڕانیەوە ڕایگەیاند "كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندانەكەی ڕانیە گرژی و ئاڵۆزی زۆری تێكەوت و هێزە ئەمنیەكان بەزەبری هێز بڵاوەیان بەخۆپیشاندەران كرد".
پەیامنێری "سپی" ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە گازی فرمێسك ڕێژ بەكارهاتووە و تەقەش بەسەر خۆپیشاندەراندا كراو چەند كەسێكیش دەستگیر كران".
خۆپیشاندانی ئەمڕۆش وەك رۆژانی رابردوو دروشمی خۆپیشاندان چاككردنی خزمەتگوزاریەكان و پێدانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران و دژایەتیكردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران، دروشمی رووخانی ئەم حكومەتەش یەكێكە لەداواكارییەكانی تری خۆپیشاندەر.