رابون مەعروف دەستگیركرا

لە میانەی خۆپیشاندانەكەی ئەمرۆی شاری سلێمانی رابون مەعروف پەرلەمانتاری كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

بە پێی هەواڵێكی ئێن ئار تی، لەخۆپیشاندانەكەی ئەمرۆی شاری سلێمانی هێزە ئەمنییەكان رابون مەعروف پەرلەمانتاری كوردستان‌و خۆبەخش لە حیزبی نەوەی نوێ دەستگیر دەكەن.

لەسەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە خۆپیشاندان لەشاری سلێمانی‌و چەندین شار‌و شارۆچكەی پارێزگای سلێمانی دەستی پێكردوە‌و چەندین بارەگای حیزبی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنران.




PM:12:56:19/12/2017