خۆپیشاندانەکەی ڕانیە 20 برینداری لێکەوتەوە

خۆپیشاندانەكانی ڕانیە گرژی تیكەوت و تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا كرا و 20 برینداری لێکەوتەوە.


پەیامنێری "سپی" لە ڕانیەوە ڕایگەیاند "لە پاش نیوەڕۆوە خۆپیشاندانەكەی ڕانیە گرژی و ئاڵۆزی زۆری تێكەوت و هێزە ئەمنیەكان تەقە لەخۆپیشاندەران دەکەن"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "لةرانية زياترلة 20 بريندار هةية کە چواریان بە گوللە بریندار بوون و برينى 3 لە بریندارەکان سةختة و یەکێک لە بریندارەکان بۆ چارەسەر ڕەوانەینەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە".

هاوکات کۆمیتەی ڕانیەی یەکێتی کەمێک لەمەوبەر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندرا

خۆپیشاندانی ئەمڕۆش وەك رۆژانی رابردوو دروشمی خۆپیشاندان چاككردنی خزمەتگوزاریەكان و پێدانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران و  دژایەتیكردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران، دروشمی رووخانی ئەم حكومەتەش یەكێكە لەداواكارییەكانی تری خۆپیشاندەر.





PM:04:03:19/12/2017