خۆپیشاندان لە ڕانیە دەستیپێکردەوە

له‌ رانیه‌ خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و هێزێكی زۆری ئه‌منیش بەناوشاردا بڵاوبوونەتەوە.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌ رانیه‌ خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە و خۆپیشاندەران داوای چوونەدەرەوەی ئەو هێزە دەکەن کە بە چەکی قورسەوە هاتوونەتە شارەکە و داوا دەکەن دۆسیەی ئەمنی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بکرێت.

یەکێکی دیکە لە داواکاری خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی ڕانیە ئازادکردنی ئەو چالاکوان و هاوڵاتیانەیە کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە هێزێكی زۆری ئه‌منی هێنراونه‌ته‌ ناو شاره‌كه‌ و هێزەکەش لە دەرەوەی ڕانیەوە هێنراوە و هەمەری سەربازی و چەکی قورسیان پێیە.




PM:02:58:21/12/2017