مەرجەعی ئاینی داوا لە بەرپرسانی حکومەتی عێراقی دەکات بەپەلە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکەن و بەھەموو شێوەیەک بەکار ھێنانی ھێز دژی خۆپیشاندەران ڕەتدەکاتەوە.
محەمەد تقی المدرسی لەمەرجەعی ئاینی عێراقی داوا لە بەرپرسانی حکومەتی ئیتحادیی دەکات بە پەلەھەوڵی چارەسەرکردنی کێشە ھەلپەسێدراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە پێویستە چاکسازیی بەپەلە ئەنجام بدرێت و ناکرێت لێکترازاندنی گەورە رووبدات و نەک لە ھەرێمی کوردستان بەڵکو لەھەموو عێراقدا کە دواجار بەزیانی ھەردوولا دەشکێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە دەبێت ئەوە بەبیر بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان بھێنینەوە کە دەستوری عێراق رێگەی داوە بەخۆپیشاندان کەمافی ھاولاتیانە بەکار ھێنانی ھێز دژیان بەھەموو شێوەیەک ڕەتدەکرێتەوە.