حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی لەدایکبوونی حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه دوو ڕۆژ پشوی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە ماڵپه‌ڕى فەرمی حكومه‌تی هەرێمی رایگه‌یاند،" به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه (سڵاوى خواى لێبێت)، ڕۆژى دووشه‌ممه 2017/12/25 له هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمییه.
هاوکات دزەیی، هەر به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایى جه‌ژنى له‌دایكبوونى له خوشك و بریانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ته‌واوى جیهان كرد.
وتەبێژەکەی حکومەت ئەوەشی خستەڕوو، کە بە هەمان شێوە ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش 2017/12/24 ده‌بێته پشوو، هەروەها ڕۆژى سێشه‌ممه‌ش 2017/12/26 ده‌وامى فه‌رمیی دەستپێدەکاتەوە