رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پەیامێکی بڵاوکرده‌وە و ده‌ڵێت "ده‌بێت ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ستبه‌جێ ئازادبكرێن".
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میدیای فەرمی حزبه‌كه‌یه‌وه، په‌یامێك له‌باره‌ی دۆخی ئێستا بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "ده‌بێت ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ستبه‌جێ ئازادبكرێن، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه و میدیاییه داخراوه‌كانیش بكرێنه‌وه".
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌شڵێت"پێویسته رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی رێگایان پێبدرێت كاری خۆیان بكه‌ن و هیچ بیانوێكیش نییه هاوڵاتیان له‌سه‌ر داوای مافه‌كانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌ستگیربكرێن".
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌و په‌یامه‌یدا داواشده‌كات رێز له بیروڕای ئازاد بگیرێت و به‌پێی یاسای رۆژنامه‌وانیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا بكرێت.