پەكەكە ناسنامەی میتە دەستگیركراوەكان ئاشكرادەكات

"كەجەكە" ناسنامەی "میتە دەستگیركراوەكانی توركیا" ئاشكرا دەكات و دەشڵێت "ساڵی 2017 بۆ پەكەكە ساڵێكی سەخت و دژوار بووە".

میدیاكانی پەكەكە بڵاویانكردەوە جەمیل بایك و بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكانی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" رایانگەیاندووە، "ساڵی 2017 بۆ پەكەكە ساڵێكی سەخت و دژوار بووە و پێشبینیش دەكەن لە ساڵی ئایندەدا، دەسەڵاتی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و پارتەكەی، هەڵبووەشێتەوە".

جەمیل بایك و بەسێ هۆزات هەروەها رایانگەیاندووە، "لە ماوەیەكی نزیكدا، ناسنامەی ئەو كارمەندانەی دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت)، ئاشكرا دەكەن، كە لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیر كراون".




PM:01:44:26/12/2017