وەزیری ناوخۆی عێراق داوای كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم دەکات

شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتەی بەغدای پایتەخت لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق كۆبونەوە و ناوبراو بەڵێنیداوە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای كردنەوەی فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بکات.


عەلی سەباح، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی رەگەزنامەی سلێمانی رایگەیاندووە، "شاندێكی هەرێم لە كوردستانەوە بەرەو بەغدا رۆشتوون بەمەبەستی یەكلایكردنەوەی كێشە ئیدارییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا".

شاندەكە، لە بەڕێوەبەرانی پاسپۆرت و و رەگەزنامە و نشینگە و كارتی زانیاریی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی پێكهاتوون.

بەگوێرەی زانیارییەكان شاندەكە  لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق  قاسم ئەعرەجی كۆبووەتەوە و لەكۆبوونەوەكەدا داواكاری ئەوەیان هەبووە ئەو مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت ‌و نشینگە ‌و كارتی زانیاری ‌و رەگەزنامەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان سەر بە حكومەتی عێراقە كێشەی مووچەیان بۆ چارەسەر بكرێت، چونكە هەندێجار گرفی تێدەكەوێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو لە كۆبونەوەكە جگە لە بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتی مووچە، وەزیر جەختی لەوە كردەوە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوای كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی كوردستان دەكات ‌و پشتیوانی ئەو داواكارییەمان دەكات.




PM:04:14:26/12/2017