پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە تۆمەتبارە بە كوشتنی براو براژنەكەی.


عەمید شێركۆ كاكە فەتحوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە "تۆمەتبار (س ـ س ـ م ) لە ۲٥ - ۲ - ۲۰۰٨ لە ناحیەی دارەتوو هەستاوە بەكوشتنی براو براژنێكی".

بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە جەختیشكردوەتەوە "تۆمەتباران دەبێت دڵنیابن چەند كات و ساڵ بەسەر تاوانەكانیان تێپەربكات دەربازیان نابێت لەدەست یاسا".




PM:04:20:26/12/2017