له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی هێز له‌ناو كه‌لاردا قائیمقامی ئه‌و قه‌زایه هاته‌ده‌نگ و ڕه‌تیده‌كاته‌وه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بێت و دەڵێت "ئه‌و هێزه دوای دروستبونی مه‌ترسیه‌كانه له‌سه‌ر جوڵه‌ی سوپای عیراق".
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه شه‌هاب ئه‌حمه‌د قائیمقامی كه‌لار ڕایگه‌یاندوه، "له‌چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن وابڵاوكراوه‌ته‌وه به‌فه‌رمانی من هێز به‌ناو شاردا بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه".
قائیمقامی كه‌لار دەڵێت "ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له‌دوو ڕۆژی ڕابردودا به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی جوڵه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری ناحیه‌ی كۆكس، ناچاربوین له‌كه‌لاریش ڕێوشوێنی ئه‌منی بگرینه‌به‌رو هێزی زیاتر بڵاوه‌پێبكه‌ین".
هەروەها "به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێشه‌وه ڕێوشوێنه ئه‌منیه‌كان له‌نێو كه‌لارو دوروبه‌ری توندتركراونه‌ته‌وه".
لەکۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا قائیمقامی كه‌لار دەڵێت "له‌وه زیاتر فه‌رمان و ڕێنمایی دراوه‌ته هێزه‌ئه‌منیه‌كان كه‌ئه‌ركی ئه‌وان ته‌نها پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و ده‌زگا حكومی و گشتیه‌كانه, ئێمه‌ش له‌قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار له‌ڕابردوو ئێستا‌و بۆ هه‌میشه‌ش پشتیوانی و پێشوازی له‌هه‌موو خۆپیشاندان و چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی و ناتوندوتیژ ده‌كه‌ین".