ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی شۆراو له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له ئۆتۆمبێلێكه‌وه، دوو ئه‌فسه‌ری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی كه‌ركوك كوژران.
خه‌تاب عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌قه‌کانیان کردووه به خێرایی له شوێنی ڕووداوه‌که دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و ناسنامه‌كانیان نه‌زانراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕیان ده‌ستپێكردووه و گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباره‌کاندا به‌رده‌وامه.
له ڕۆژی 16 ی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه هێزه‌کانی عێراق چوونه شاری که‌رکوک و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دواتریش هێزه عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند، پۆلیسی شاره‌که و پۆلیسی فیدراڵی به‌رپرسن له پاراستنی دۆخی ئه‌منی و هێزه‌کانیان له شاره‌که‌دا ده‌کشێننه‌وه.