حکومەتی هەرێم پشووی سەری ساڵی راگەیاند

حکومەتی هەرێم بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە هەردوو رۆژی ٣١ ی کانوونی یەکەم و ١ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ کردە پشووی فەرمی کە دەکاتە یەک شەممە و دوو شەممە. 

دەقی پەیامەکە
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و تەواوی گەلانی كوردستان و عیراق دەكەین و هیوادارین ئەم ساڵە ببێتە ساڵی چارەسەری كێشەكان و دووربوون لە گرفت ، ببێتە ساڵی سەقامگیری و یەكڕیزی.

هەر بەم بۆنەیەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین، رۆژانی یەك شەممە 2017/12/31 و دوو شەممە 2018/1/1 دەبێتە پشووی فەرمی .

سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی وەزیران
2017/12/28





PM:04:12:28/12/2017