باران بارین دەست پێدەکاتەوە

 

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان هەور دەبێـت لەگەڵ ئەگەری باران لە ناوچە شاخاوییەکان.


بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٨ پلە و نزمترینیش ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٦ پلە بە ٨ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٩ بە ٧ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٢٢ پلە بە ١٢ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٩ پلە و نزمترینیش ١٣ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٧ پلە بە ٩ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٨ بە ٨ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٢٠ پلە بە ١٢ پلە دەبێت.




AM:11:14:29/12/2017