پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" سندوی دراوی نێو دەوڵەتی بەعێراقی راگەیاندووە کە ئەوان مەرجیان هەیە بەرامبەر عێراق، ئەگەر پشکی هەرێم لە بوودجەدا دیاری نەکرێت، ئەوانیش وەک سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی ئامادە نین، قەرزبدەنە حکومەتی عێراق".
ئەحمەدی حاجی رەشید بڕیار دەر لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق " تاكه بابەتێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم بێت و دڵخۆشكه‌ربێت بۆ فه‌رمانبه‌ران، مه‌رجه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیه كه ڕایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌كه دابین نه‌كرێت، ئه‌وانیش وه‌كو سندوق ئاماده‌نین قه‌رز بده‌نه حكومه‌تی عیراق بۆ ساڵی 2018.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بە سپی ڕاگه‌یاند، "بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عیراق پێویست ناكات لیستی نوێی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت و له‌یاسای بودجه‌دا جێگیربكرێت".
پەرلەمانتارەکەی به‌غدا تائێستاش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمدا ده‌كات و هیچ گۆڕانكاریه‌كیش له‌هه‌ڵوێستیدا ڕوینه‌داوه، جگه‌له‌وه‌ش تائێستا باس له‌سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا نه‌كراوه".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له‌به‌غدا، دانوستانی هه‌رێم و به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا قورسه‌و وه‌كو ئه‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌سته‌مه بگه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌وت و بودجه‌و موچه".