سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی یاسای(چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌ڕماڵه) بڵاوده‌كاته‌وه.
د.ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌قی بڕیاری ژماره 129ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای(چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌ڕماڵه) بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت"پڕۆژه‌ی خه‌ڵكه، بۆ موچه‌خۆری شایسته و ئاسووده‌یی ویژدان"كه له‌دووتوێی 20مادده، بۆ چاكسازی له‌بواری موچه و خانه‌نشینی ئاماده‌كراوه و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
هه‌ر له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه‌داواكاری له‌مێژینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه و میكانیزمی ئاشكرای بۆدانراوه له 90ڕۆژی یه‌كه‌می ساڵی دارایی 2018 ده‌بێت بكه‌وێته‌بواری جێبه‌جێبكردنه‌وه،"به‌مه‌ش هه‌م دادپه‌روه‌ریی و هه‌م بڕه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه تا موچه‌ی موچه‌خۆرانی شایسته‌ی لێ بدرێ".
ئامانج رەحیم لە درێژەی قسەکانیا دەڵێت "ئەم پرۆژەیە، پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی چاودێریی و نه‌زاهه و داواكاری گشتی و شورایه، ده‌بێت هی سه‌رجه‌م حیزبه‌كانیش بێت به‌دێرین و نوێوه".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، داواش ده‌كات قۆناغی ته‌شریعكردنی له په‌رله‌مانی كوردستان زووبه‌جێ بهێنرێت و"له‌وه‌ش گرنگتر(جێبه‌جێكردن)یشی له‌لایه‌ن هه‌مووان به‌دی بكرێت، تا دادپه‌روه‌ریی بچه‌سپێ و چیتر مووچه‌خۆری شایسته نه‌بێته قوربانی ئه‌وانه‌ی كه به ناڕه‌وایی له‌پاره‌ی گشتی سوودمه‌ندن كه‌به‌داخه‌وه هه‌ندێكی به یاسا ڕه‌واییان پێدراوه".
د.ئامانج ره‌حیم باسله‌وه‌شده‌كات كه"ته‌نها به(چاكسازیی و دادپه‌روه‌ریی) موچه و بژێوی شایسته‌ی خه‌ڵك زامن ده‌كرێ".
له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئامانجه‌كانی خراوه‌ته‌ڕوو، له‌خاڵێكیدا هاتووه، كه به‌هۆی یاساكه‌وه رێگه ده‌گیرێت له‌سودمه‌ندبوون له‌بودجه‌ی گشتی بۆ زیاتر له‌جارێك كه به‌مه‌به‌ست لێی دوو موچه‌یه، هاوكات له‌خاڵێكی دیكه‌شدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه سندوقی خانه‌نشینی تایبه‌ت داده‌نرێت.
ئامانجەکانی دەرکردنی ئەم یاسایە بریتین لەمانەی خوارەوە
1- بەرجەستەکردنی یەکسانی و دادپەروەری لە خەرجکردنی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتە داراییەکانی تر لە هەرێمی کوردستان و راگرتنی سوودمەندبوونی ناشایستە لە بودجەی گشتی
2- خاوێنکردنەوەی ناوی سوودمەندان لە بودجەی گشتی لە کەسانی ناشایستە و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی تەرخانکراوی مووچە و دەرماڵە.
3- رێگەگرتن لە سوودمەندبوون لە بودجەی گشتی بۆ زیاتر لە جارێک.
4- بەدامەزراوەییکردن و یەکخستنی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە جیاجیاکانی خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و چالاککردنی سندووقی خانەنشینی.
5- رێکخستنەوەی خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاکان و پلەتایبەتییەکان لەسەر بنەمای گەیشتن بەتەمەنی یاسایی دیاریکراو بۆ خانەنشینی و ساڵانی خزمەت.
پشتبەست بە ئەحکامی ماددەی هەشتەم لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 1992 هەموار کراو و، لەبەر رۆشنایی کۆنووسی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (39) لە رێکەوتی 21-12-2017 بڕیاردرا بە :
1- پەسندکردنی پڕۆژەیاسای (چاکسازیی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان- عێراق) ، کە وێنەیەکی هاوپێچی ئەم بڕیارەیە و، رەوانەکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان لە رێگەی بەڕێز وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان بە مەبەستی گفوتگۆکردن و بڕیاردان لەسەر پڕۆژەیاساکە.
2- وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن.