نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٣١ ی کانوونی یەکەم، دوا رۆژی ساڵی ٢٠١٧ نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو روو لەبەرزبوونەوەیە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٤٠٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٠ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار پاوەن بە ١٦٨ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٣ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٩ هەزارو ٥٠٠ دینار.




AM:10:33:31/12/2017