دەسەڵاتدارانی ئێران هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەكەن

دەسەڵاتدارانی ئێران هەڕەشەیان لە خۆپیشاندەران كرد و ڕایانگەیاند، ئەوانەی دێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەكەن باجەكەی دەدەن.

ئاژانسی  فرانس پرێس بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران سەرباری هەڕەشەكردن ڕاشیانگەیاندووە، تا ئێستا لە خۆپیشاندانەكاندا دوو كەس كوژراون و سەدان كەسیش دەستگیركراون.
لە بەشێك لەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە دەردەكەوێت خۆپیشاندەران هێرشیانكردووەتە سەر ژمارەیەك بینای حكومی و ئوتومبیلی پۆلیسیان سوتاندووە و دروشمیان دژی حكومەتی ئێران بەرزكردووەتەوە.

هاوكات ئیسماعیل كەوسەری، جێگری سەرۆكی ئاسایشی سوپای پاسداران هۆشداری دا ئەگەر خۆپیشاندانەكان بەردەوامبن ئەوا خۆپیشاندەران بە زەبری هێز وەڵامدەدرێنەوە

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی ئێران لە دژی گەندەڵی حكومەت و گرانی نرخی شتومەك توندوتیژی لێكەوتەوە و تا ئێستا حەوت خۆپیشاندەر كوژراون. 


.   




PM:03:14:31/12/2017