حکوومەتی عێراق داوای لیستی مووچەخۆرانی دوو وەزارەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە و پەرلەمانتارێکیش پێشبینیی داواکردنی لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتێکی دیکە دەکات.
محەمەد عوسمان، پەرلەمانتاری کورد لە عێراق بە کەناڵی "کوردستان 24"ی رایگەیاندووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیی کەوتووە، پێشبینی دەکات "حکوومەتی عێراق دوای پەروەردە و تەندرووستی، داوای لیستی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکات، بۆ ئەوەی وردبینی بۆ بکات".
پێشتر حکوومەتی عێراق داوای لیستی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی کردبوو و بڕیاریشە تاکۆتایی ئەم هەفتەیە، لیستەکان ئامادە بکرێن و بنێردرێنە بەغدا و دوای ووردبینیکردن لە سەرەتای ساڵی نوێدا مووچەی ئەو دوو وەزارەتە بنێردێت.