داواكاری گشتی هەرێم لێدوان لە داواكاری گشتی پارێزگاكان قەدەغە دەكات

داواكاری گشتی هەرێم لێدوان لە داواكاری گشتی پارێزگا و ئیدارەكان قەدەغە دەكات و دەڵێت "بەهیچ شێوەیەك بۆیان نیە لێدوان بۆ رشاگەیاندنەكان بدەن.

بە بڕیارێكی داواكاری گشتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە داواكاری گشتی هەرێم ئاگاداری ئەندامانی فەرمانگەكانی داواكاری گشتی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و گەرمیان دەكات كە بە هیچ شێوەیەك  بۆیان نیە لێدوان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بدەن.

لە بڕیارەكەدا هاتووە كە ئەندامانی ئەو فەرمانگانە بە هیچ شێوەیەك بۆیان نیە بەشداری بكەن لە كۆنفرانس و ووركشۆپ و سیمار و كۆڕێكدا و بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

قەدەغەكردنی لێدوان و بەشداریكردنی چالاكیەكان لە ئەندامانی داواكاری گشتی لەدوای ئەوەدێت داواكاری گشتی سلێمانی لە خۆپیشاندانەكانی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە ڕوونكردنەوەیەكدا داخستنی ئێن ئاڕتی و دەستگیركردنی خۆپیشاندەرانی لەدەرەوەی بڕیاری دادوەر بە نایاسایی ناوبرد.




PM:02:54:02/01/2018