ئه‌مڕۆ 2ی کانونی دووەمی 2018 له مه‌راسیمێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌لاپه‌ڕه‌ی ره‌سمی خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند كه‌سێكی تر، د.سه‌باح نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو.
ئەوەش دوای ئەوەدێت بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری بەشێک لە بەڕێوەبەراتیە گشتیەکان ئیدارەی سلێمانیدا کرد کە لە پشکی یەکێتی لەو پۆستەدابوون.