نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە
بەیانی ئەمڕۆ ٤ ی کانوونی دووەم لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە، هاوکات نرخی تمەنی ئێرانی لە رۆژی خۆپیشاندانەکانەوە بەردەوامە لەدابەزین.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٥٠٠ دینار. دوێنێ ٣ ی کانوونی دووەم نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزارو ٨٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٨ هەزارو ٧٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٣ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٩ هەزار دینار. پێش خۆپیشاندانەکانی ئێران نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٩ هەزار ٥٠٠ دینار بوو.
AM:11:16:04/01/2018