وەفدی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم کە پێهاتوون لە گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی دیموکراسی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان.
سەرچاوەیەک لە وەفدەکەوە بە سپی راگەیاند " ئێستا لە کۆبوونەوەدان لەگەڵ سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی".
وەک ئاماژەی بۆ کرد کە دواتر لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی شیعە و سەرۆک کۆمار و سەرکردە سونیەکان کۆدەبنەوە.
حەسەن جیهاد ئەندامی وەفدەکە لە ڵیدوانێکی رۆژنامەوانی پێشوویدا ئامانجی سەردانەکەی روونکردەوەو، وتی "بۆ ئەوە هاتووین هانی حکومەتی عێراق بدرێت دەست بە گفتوگۆکانی بکات لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و ناکرێت کێشەکان بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە".
هەروەها وتبووی"گفتوگۆمان لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتیە کەی عێراق دەبێت ھاوکات لەگەڵ لایەنەسیاسیەکانی عێراقیش گفتوگۆیان دەبێت"حەسەن جیھاد وای وت.