نەوت بەرزترین نرخ تۆمار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ ٩ ی کانوونی دووەم نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەرزترین نرخی تۆمار کرد.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ ٦٨ $ دۆلار و ١٨ سەنت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بەرزبوەوە بۆ ٦٢ $ دۆلارو ٢٩ سەنت.

لە ساڵی پارەوە کە نرخی نەوت هەر بەرمیلێکی دابەزی بۆ ٢٧ $، نرخی ئەمڕۆی نەوت بەرزترین ریأەی خۆی تۆمار کردووە.

بەرزبوونەوە نرخی نەوت پەیوەندی بەرێککەوتنی ولآتانی ئۆپێکەوە هەیە کە لەسەر کەمکردنەوەی نەوت تا بەرواری مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨ رێککەوتنیان واژوو کردووە.




AM:09:25:09/01/2018