بوومەلەرزەیەک قەزای سۆرانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ ی کانوونی دووەم بوومەلەرزەیەک قەزای سۆرانی هەژاندو بووە مایەی دڵەڕاوکێ و ترس لەی خەڵکی ناوچەکە. 

پەیامنێری سپی لە ناوچەی سۆران ئاشکرای کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١:٥٠ پاش نیوەشەو، بوومەلەرزەیەک لە سۆران روویداو بەتەواوی هەستی پێدەکرا.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەهۆی روودانی بوومەلەرزەکەوە خەڵکی ناوچەکە ناچار بوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

تا ئێستا بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە

لەمانگی ١١ ی ساڵی پارەوە بوومەلەرەزەیەکی گەورە لە ناوچەکانی شاری سلێمانی لەباشووری کوردستان و کرماشانی رۆژهەلآتی کوردستان روویداو کە زەرەرو زیانی گیانی و مادی زۆری لێکەوتەوە، لەو دەمەوە ناوبەناو بوومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی باشوور و رۆژهەلآت روودەدات.
 




AM:10:52:09/01/2018