لە گەڕەكی خەبات لە شاری سلێمانی كچێكی تەمەن 17 ساڵ بە فیشەك كۆتایی بە ژییانی خۆی هێنا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و تیمە فریا گوزارییەكان گەنجەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئەمشەو گیانی لە دەستدا".
لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە گەنجەكە ناوی (ك ، ا ،ا) لە دایكبووی 2000ە و دانیشتوی شاری سلێمانی گەڕەكی خەباتە و بە فیشەك كۆتایی بە ژییانی خۆی هێناوە و هۆكاری خۆكوشتنەكەشی نەزانراوە .
لە ئێستاشدا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەكە دەستیپێكردووە .