نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە ٦٩ دۆلار و ١٧ سەنت، كە ئەوەش بەرزترین نرخە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.
نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە ٦٩ دۆلار و ١٧ سەنت كە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ەوە تا ئێستا.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لە كاتێكدایە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بە داهاتی نەوت بەستووە كە عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانە.